نەوزاد شێخ كامیل: كۆی گشتی گەنمی وەرگیراو 387 هەزار تۆن بووە

کوردستان 02:24 PM - 2026/07/22

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، كۆتاییهاتنی پڕۆسەی وەرگرتنی  گەنمی لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان راگەیاندو ئاماژەی بەوەكرد، ئەمساڵ زۆرترین بڕی گەنم لەپارێزگای سلێمانی وەرگیراوە كەبڕەكەی زیاتر لە 140 هەزار تۆن بوو، كۆی گشتی ئەو گەنمەشی وەرگیراوە 387 هەزار تۆن بووە.

راشیگەیاند، بڕی  ئەو گەنمەی لەسایلۆكان ماونەتەوەو وەرنەگیراوە  زیاتر لە 12 هەزار تۆن بووە كە زۆرترینی لەسایلۆكانی سلێمانیدان كە بڕەكەی نۆ هەزار تۆنە، بەپێی وتەی نەوزاد شێخ كامیل، ئەو  جووتیارانەی ناویان تۆمار كراوە، ئەتوانن تا 20 ی هەشت  یەك تۆن گەنم بە 400 هەزار دینار بەكۆمپانیاكانی خۆشناو و قەیوان بفرۆشن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو