كەنەدا دانوستانە بازرگانییەكانی لەگەڵ ئەمریكا راگرت

عیراق 09:54 AM - 2026/08/22

مارك كارنی، سەرۆك وەزیرانی كەنەدا راگرتنی دانوستانە بازرگانییەكانی لەگەڵ واشنتۆن راگەیاند و لە بەرامبەریشدا لێپرسراوێكی ئەمریكی دووپاتی كردەوە كە باجی 50% لەسەر هاوردەی كەنەدا چوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

مارك كارنی سەرۆكوەزیرانی كەنەدا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكرد، دانوستانە بازرگانییەكانی لەگەڵ ئەمریكا راگرتووە و وڵاتەكەی بە شێوەیەكی ماددی وەڵامی ئەو باجە نوێیە دەداتەوە كە لەلایەن واشنتۆنەوە  خراوەتەسەری، لە بەیاننامەكەدا كارنی تەئكیدی كردەوە كە وڵاتەكەی بڕیاریداوە دانوستانە بازرگانییەكانی لەگەڵ ئەمریكا رابگرێت و دانوستانكارانی كەنەدی بگەڕێنەوە بۆ ئۆتاوا. ئاماژەی بەوەشكرد، دانوستانكاران بە نیەتێكی باشەوە هەوڵیانداوە بۆ بەرگریكردن لە بەرژەوەندییەكانی كەنەدییەكان، بەڵام لە دوایین دەقیقەكەدا دۆخەكە گۆڕا، چونكە مەرجە پێشنیاركراوەكانی ئەمریكا نادادپەروەرانە و نائابووری بوون.

لای خۆشیەوە لێپرسراوێكی باڵای ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، باج بە رێژەی سەدا 50 لەسەر كاڵای كەنەدا بە بەهای نزیكەی 20 ملیار دۆلار چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە. لەبەرامبەردا، كەنەدا رایگەیاند بە هەمان بڕ باجی گومرگی بەسەر كاڵا ئەمریكییەكاندا دەسەپێنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو