سەرەرایی ناكۆكییەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا، هەفتەی رابردوو هاتوچۆی كەشتیەكان لە گەرووی هورمز بە رێژەی سەدا 27 بەرزبووەتەوە.
بەپێی راپۆرتێكی سی ئێن ئێن كە بە پشتبەستن بە زانیارییەكانی ئۆپراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەكانی بەریتانیا بڵاویكردووەتەوە، هەفتەی ڕابردوو هاتوچۆی كەشتییە بازرگانییەكان لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە بە ڕێژەی 27% بەرزبووەتەوە.
دەسەڵاتەكە تێپەڕبوونی 103 كەشتی بازرگانی بۆ ناو گەرووەكە تۆماركردووە، هاوكات 89 كەشتی تر كە لە ماوەی حەوت رۆژی رابردوودا بەڕێكەوتوون.
سەرەڕای ئەم زیادبوونە هەفتانەیە، هاتوچۆی كەشتیوانی لە ڕێگەی گەرووەكەوە نزیكەی سەدا 50 كەمترە لە ئاستی ئاسایی خۆی پێش سەرهەڵدانی شەڕی ئێران.
سی ئێن ئێن باسی لەوەشكردووە، زیاتر لە سەدا 80ی ئەو كەشتیانەی بەردەوامن لە بەزاندنی گەرووەكە، ئێستا رێگایەك بەدرێژایی دیوی عومان دەگرنەبەر، ئەمەش لە هەوڵێكدا بۆ كەمكردنەوەی مەترسی هەڕەشە ئەمنییەكان و هێرشەكان كە كەشتیوانی ناوچەكە دەكەنە ئامانج.
ئەم پێشهاتانە لە كاتێكدایە كە ئیدارەی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپ ڕێوشوێنە ئابوورییەكانی خۆی لە بەرامبەر كەشتییە بازرگانییەكانی پەیوەست بە ئێران توندتر دەكات، لەگەڵ بەردەوامی هۆشدارییەكانی دەسەڵاتدارانی سەلامەتی دەریایی بۆ كەشتییەكان و تیمەكانیان كە لە كاتی پەڕینەوەدا وریایییەكی زۆریان هەبێت.