رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی ئاشكرای كردووە، لە رووداوێكدا كە بە هێرشێكی ئەلیكترۆنی بێ وێنە وەسف كراوە، هاكەرەكانی سەر بە ئێران بۆ ماوەی چوار رۆژ وێستگەیەكی كارەبای بەریتانیایان پەكخستووە،بەپێی بڵاوكراوەكانی ئەو رۆژنامە بەریتانییە، ئەمە یەكەمجارە كە هاككەرانی سەر بە ئێران توانیویانە دامەزراوەیەكی لەو شێوەیە لە بەریتانیا لەكاربخەن .
رۆژنامەكە باسی لەوەشكردووە،رووداوەكە هاوكات لەگەڵ زنجیرەیەك هێرش بۆ سەر ژێرخانی ئاو لە ئەمریكا لە ماوەی مانگی تەمموزدا روویداوە، كە كاریگەری لەسەر 12 ویلایەت هەبووە و نیگەرانیی لە كۆشكی سپیدا دروستكردووە.
هاوكات لێپرسراوانی بەریتانیا رەتیانكردووەتەوە ناوی وێستگەی كارەبای زیانلێكەوتوو ئاشكرابكەن ، بەڵام پێدەچێت وێستگەی زیانلێكەوتوو تاڕادەیەك بچووك بووبێت، چونكە پچڕانی كارەبا كاریگەری لەسەر دابینكردنی كارەبای گشتی یان بەرهەمهێنانی كارەبای بەریتانیا نەبووە.