دوای نزیكەی دوو مانگە هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا دەستیپێكردەوە

عیراق 01:21 PM - 2026/08/23

رۆژی یەكشەممە، ئیدارەی وزەی ئەمریكا ئاشكرای كرد، هاوردەكردنی نەوتی خاوی عیراق بۆ ئەمریكا دەستی پێكردووەتەوە. بڕی نەوتی هاوردەكراوی عیراق لە هەفتەی رابردوودا گەیشتووەتە 6 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا، ئەوەش دوای حەوت هەفتەی یەك لەدوای یەك دێت كە هاوردەكردنی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا راگیرابوو.

بەپێی ئەو داتایانەی وزەی ئەمریكا بڵاوی كردووەتەوە، عیراق لە هەفتەی رابردوودا پلەی هەشتەمی لە ریزبەندی گەورەترین وڵاتانی هەناردەكاری نەوت بۆ ئەمریكا گرتووە.
لە ریزبەندییەكەدا كەنەدا بە هەناردەكردنی سێ ملیۆن و 806 هەزاربەرمیل نەوت لە رۆژێكدا لە پلەی یەكەمدایە، هاوكات ڤەنزوێلا بە 730 هەزار بەرمیل، بەرازیل بە 336 هەزار بەرمیل، مەكسیك بە 295 هەزار بەرمیل، ئیكوادۆر بە 200 هەزار بەرمیل، لیبیا بە 26 هەزار بەرمیل، هەروەها سعوودیە بە 9 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا لە پلەكانی دیكەی ریزبەندییەكەدان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو