سیمینارێك لە بواری ڕەگەزەكانی مەقام و گۆرانی بۆ محەمەد گەرمیانی بەڕێوەچوو.
سەنتەری كۆمەڵایەتی كۆییان لە سلێمانی سیمینارێكی كراوەی بۆ شارەزایانی بواری گۆرانی و مەقام ڕێكخست، تا لەو ڕێگەیەوە زیاتر ڕێگری بكرێت لە فەوتان و لەناوچوونی مەقامە ڕەسەنەكانی گەلی كورد و ئاشناكردنیان بە نەوەی ئێستا و دواڕۆژ.
محەمەد گەرمیانی سەرباری شارەزاییەكی زۆری لە مەقامەكانی ناوچە جیاوازەكانی كوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵی داوە بەشێكی زۆرلە مەقام و میوزیكی كوردی بە شێوەیەكی ئەكادیمی كاریان لەسەر بكات و ئەرشیفیان بكات.