لە ئێران نرخی خۆراك و خواردنەوە زیاتر لە 127% بەرزبووەتەوە

عیراق 10:32 AM - 2026/08/29

بەپێی نوێترین راپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران، لە مانگی ئابدا رێژەی هەڵاوسان لەو وڵاتە گەیشتووەتە  سەدا 89  و لە ساڵێكیشدا تێكڕای نرخی خۆراك و خواردنەوەكان زیاتر لە سەدا  127 بەرزبووەتەوە.

بەپێی داتای ناوەندی ئاماری ئێران، لەم مانگەدا ڕێژەی هەڵاوسان گەیشتووەتە سەدا 89، داتاكان دەریدەخەن لە ئابی ساڵی رابردووەوە تا ئابی ئەم ساڵ، بەرزترین رێژەی هەڵاوسان لە تووتن‌و جگەرەدا تۆماركراوە كە نزیكەی 161% گرانتر بووە؛ لە پلەی دووەمیشدا خۆراك‌و خواردنەوەكان دێن كە لە ساڵێكدا نرخەكەیان سەدا 127 پۆینت پێنج بەرزبووەتەوە.

هەر بەپێی ناوەندی ئاماری ئێران، كەرتی هۆتێل و چێشتخانە زیاتر لە 107% و كەرتی گواستنەوەش نزیكەی 105% بەراورد بە ئابی ساڵی رابردوو زیادیكردووە؛ هەروەها تێكڕای هەڵاوسانی ساڵانە لە 12 مانگی رابردوودا گەیشتووەتە  نزیكەی سەدا 70.

ئەم بەرزبوونەوەیە لە كاتێكدایە، هەفتەی رابردوو ئەمریكا هەڵمەتێكی گەورەی ئابووری بۆ سەر ئێران راگەیاند و داوای لە وڵاتان كرد كە بە هیچ شێوەیەك مامەڵە لەگەڵ ئەو وڵاتە نەكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو