لێپرسراوێكی پارێزگای سەڵاحەدین 27 موڵكی كردووە بەناوی هاوسەرەكەیەوە

عیراق 12:40 PM - 2026/08/29

دەستەی دەستپاكی عیراق دۆسیەیەكی گەورەی گەندەڵی لە پارێزگای سەڵاحەدین ئاشكرادەكات.
بەپێی راگەیەندراوێكی دەستەی دەستپاكی عیراق، لە ماڵی جێگری بەڕێوەبەری تۆماری خانوبەرەی پارێزگای سەڵاحەدین، دەستیان بەسەر تاپۆی 95 موڵك و خانودا گرتووە. لە راگەیەندراوەكەشدا هاتووە، ژنە تۆمەتبارەكە موڵكەكانی بەناوی خزم و كەسە نزیكەكانیەوە كردووە، هەروەها موڵكەكان لە هەر سێ پارێزگای (بەغداد، دیالە و سەڵاحەدین)ن. لە ماڵی ئەو ژنە بەرپرسەدا، دەست بەسەر پارە و زێڕیشدا گیراوە، لە هەمان كاتدا هاوسەری تۆمەتباریش دەستگیركراوە كە 27 موڵكی بەناوەوە كراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو