بومەلەرزەیەك بەهێزی 4.3پلەی رێختەر كەلاری هەژاند

کوردستان 03:34 PM - 2026/08/29

 بومەلەرزەیەك بەهێزی چوار پۆینت سێ‌ پلەی رێختەر شاری كەلار و قەسری شیرینی هەژاند.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، سەعات 10 و 15 دەقیقەی بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك بە هێزی چوار پۆینت سێ‌ پلە بە پێوەری ڕێختەر، كە چەقەكەی سێ‌ كیلۆمەتر لە باكووری رۆژئاوای  كەلارەوە دووربوو روویدا. هاوكات، لە ناوچە سنورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان‌و رۆژهەڵاتی كوردستان، بەتایبەت سنورەكانی گەرمیان و قەسری شیرین هەستی پێكرا.
ئەم ناوچانە بەهۆی ئەوەی دەكەونە سەر هێڵی چالاكی بومەلەرزە ،ساڵانە چەندین جار بومەلەرزە بە هێزی جیاواز لەو ناوچانەدا تۆمار دەكرێن و بەشێكیان لە شارەكانی تری هەرێم هەستیان پێدەكرێت. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو