سەرۆكی پێشووی ئیكوادۆر بەهۆی گەندەڵییەوە پێنج ساڵ زیندانی دەكرێت

عیراق 03:49 PM - 2026/08/29

 لینین مۆرینۆ سەرۆكی پێشووی ئیكوادۆر، بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل لە كۆمپانیایەكی چینی بۆ دەستەبەركردنی گرێبەستێكی دروستكردنی وێستگەیەكی كارەبا، سزای پێنج ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێندرا.

مۆرێنۆ تەمەنی 73 ساڵە و تووشی كەمئەندامی جەستەیی بووە‌و ناتوانێت بڕوات، بۆیە بڕیاردراوە لە ماڵەكەی سزاكەی بەسەر ببات، هەروەها هاوسەرەكەی و كچەكەی و دوو برای و زاواكەشی  بە پیلانگێڕی سزا دراون.

جگە لەوەی ژن و كچەكەی مۆرینۆ سزای 30 مانگ زیندانییان بەسەردا سەپێندراوە، دادگاش بڕیاریداوە بە هەموویان سێ ئەوەندەی ئەو پارەیەی كە بە شێوەیەكی نایاسایی وەریانگرتووە لە ماوەی 90 رۆژدا بدەنەوە.

مۆرینۆ سێیەم سەرۆكی پێشووی ئیكوادۆرە كە بە تۆمەتی گەندەڵی سزای بەسەردا سەپێنراوە، هەرچەندە پێش ئەوەی بگاتە پۆستی سەرۆكایەتی بەهۆی تاوانەكانیەوە دادگایی كراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو