پزیشكیان: گەمارۆكانی ئەمریكا هەناردە و هاوردەی كەمكردووەتەوە مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران پلانی نائاسایی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانە ئابوورییەكان ڕاگەیاند.
سەرۆككۆمار دەیەوێت لە ڕێگەی سەپاندنی كۆتوبەند بەسەر فەرمانگەكاندا، بارگرانی لەسەر شانی هاوڵاتییان كەم بكاتەوە، هاوكات دابینكردنی خزمەتگوزارییە سەرەكییەكانی وەك ئاو و كارەبای بە هێڵی سوور دیاریكردووە و ڕێگە نادات سزا نێودەوڵەتییەكان ئەو كەرتانە پەك بخەن.
سەرۆككۆماری ئێران تەئكید دەكاتەوە، بە هیچ شێوەیەك ڕێگە نادەن بەرهەمهێنانی ئاو، كارەبا و گاز بوەستێت، دەشڵێت: گەمارۆ دەریاییەكانی ئەمریكا بووەتە هۆی كەمبوونەوەی هاوردە و هەناردەی ئێران بە ڕێژەی 35%.
سەرۆككۆماری ئێران تەئكید دەكاتەوە، خوازیاری جەنگ نیین، بەڵام بەرگری لە خۆیان دەكەنو هەموو جۆرە هەڕەشەیەك ڕەتدەكەنەوە، هەوڵیش دەدەن كێشەكانیان لەگەڵ جیهان بە گفتوگۆ چارەسەر بكەن.
پزیشكیان داوای بەهێزكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەكات، وەك ڕێگەیەك بۆ كەمكردنەوەی ئەو فشارە سیاسی و ئابوورییانەی بە ئەمریكا بەسەر وڵاتەكەیدا سەپاندوونی.