محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، دەنگۆی تێپەڕبوونی 130 ملیۆن بەرمیل نەوت لە گەروی هورمز رەتدەكاتەوە و دەڵێت كۆمپانیای جەین ستریت لە كەرتی نەوتدا زیاتر لە 130 ملیۆن دۆلاری زیانی بەركەوتووە.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لە پلاتفۆڕمی ئێكس نوسیوێتی ، ئەگەر ئەمریكا بەدوای ژمارە 130دا دەگەڕێت، با سەیری راپۆرتەكانی ئاژانسەكان بكات كە دەریدەخات تێچووی جەنگ بۆ ئەمریكا زیاتر لە 130 ملیار دۆلار بووە.راشیگەیاندووە ، زیانەكانی كۆمپانیای جەین ستریت كە گرەو لەسەر بازرگانی دەكات ، لە كەرتی نەوتدا زیاتر لە 130 ملیۆن دۆلاری زیان بەركەوتووە.
ئەم لێدوانە دوای ئەوە هات سكۆت بێسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمریكا لە چەند رۆژی رابردوودا رایگەیاندبوو ،هێزەكانی ئەمریكا لە ماوەی 14 رۆژی رابردوودا ئاسانكارییان بۆ دەرچوونی 130 ملیۆن بەرمیل نەوت لە گەرووی هورمز كردووە، لە كاتێكدا ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران گەیشتووەتە سفر.