موجتەبا خامنەیی: یەكگرتوویی مەرجێكی بنەڕەتییە لە رووبەڕووبوونەوەی دوژمن

عیراق 11:12 AM - 2026/08/30

موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ،داوای یەكگرتوویی نێوان موسڵمانان و سەركردەكانی كەنداو دەكات.
موجتەبا خامنەیی لەپەیامێكدا كە بەبۆنەی ساڵڕۆژی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد درودی خوای لێبێت بڵاویكردووەتەوە، داوای لە سەركردەكانی وڵاتانی كەنداو كردووە كە دوژمنی راستەقینەی خۆیان دەستنیشان بكەن و لەپلانەكانی رووبەڕووبوونەوە تێبگەن. 

موجتەبا خامنەیی لە پەیامەكەیدا باسی لەوەكردوە، یەكگرتوویی موسڵمانان لەبەرامبەر تاوانە جیهانییەكاندا پرسێكی ڕووكەش و تێپەڕین نییە، بەڵكو ستراتیژێكی قورئانییە، بە وتەی موجتەبا خامنەیی، ئەم یەكگرتووییە بەواتای دامەزراندنی زەمینەی هاوبەش لەنێوان هەموو موسڵمانان لەسەر ئاستی گشتی كۆمەڵگاكان دێت، تەئكیدیشی كردووەتەوە لەوەی،چارەسەری كێشەكانی نەتەوەی ئیسلامی لە یەكگرتوویی وشە و دۆستایەتی و هاوكاری لە پێناو چاكە و خێرخوازیدایە،چونكە ئەمریكا و ئیسرائیل تاڵترین دوژمنی ئەم یەكگرتوویی و دۆستایەتییەن.

ئەوان تەنیا دوژمنی كۆماری ئیسلامی و گەلی ئێران و بەرەی گەورەی خۆڕاگری ئیسلامی نین، بەڵكو دوژمنایەتییان بەرامبەر بە هەموو نەتەوەی ئیسلامی بە گەلانی رۆژئاوای ئاسیا و باكووری ئەفریكاشەوە هەیە . 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو