بەهۆی ئەو كێشەو گرفت و ناكۆكیانەی لەگەڵ پێت هیگسێتی، وەزیری جەنگی ئەمریكا هەیەتی، دان دریسكۆڵ، وەزیری سوپای ئەمریكا كە وڵاتەكەی لە ناوەڕاستی جەنگێكی گەورەدایە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڕیاری وازهێنان لەپۆستەكەی دەدات و نامەی دەستلەكار كێشانەوە ئاراستەی كۆشكی سپی دەكات.
هاوكات بەپێی زانیارییەكان، ئێستا ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ڕووبەڕووی شەپۆلێكی نوێی دەستلەكاركێشانەوە بووەتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە،ئەم ئاڵۆزییە ناوخۆییانە گومانی لەسەر سەقامگیریی بڕیارە سەربازییەكانی واشنتن دروستكردووە.
دان دریسكۆڵ، وەزیری سوپای ئەمریكا باسیلەوەشكردووە،ناكۆكییەكانی لەگەڵ پێت هیگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریكا، ماوەی چەندین مانگە بەردەوامە و گەیشتووەتە ئاستی بڕیاردانی كۆتایی بۆ جێهێشتنی پۆستەكەی.
لە سەرەتای دەستبەكاربوونییەوە، ڕەخنەی زۆر لە دریسكۆڵ دەگیرا و گومان هەبوو بتوانێت ئیدارەی بودجە زەبەلاحەكەی سوپا بكات كە بڕەكەی 185 ملیار دۆلارە.