مەسعودپزیشكیان پابەند بوونی ئێران بەندە بە جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی ئەمریكاوە. ​

عیراق 11:53 AM - 2026/09/01

مەسعودپزیشكیان: ئەگەر ئەمریكا بگەڕێتەوە بۆ پابەندییەكانی دەستبەجی ئێرانیش دەگەڕێتەوە بۆ پابەندییەكانی   
سەرۆك كۆماری ئێران دەڵێت،ئەمریكا پابەندی بەڵێنەكانی نەبووە و پابەند بوونی ئێرانیش بەندە بە جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی ئەمریكاوە.

 مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران،دوای ئەوەی بەمەبستی بەشداریكردن لە كۆبوونەویە لوتكە ی رێكخراوی هاوكاری شەنگەهای رووی لە (بیشكك)ی پایتەختی قیرغزستان  كرد لە میانی پێشكەشكردنی وتارێكیدا رایگەیاند: ئەمریكا پابەندی جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی نەبووە، وتیشی: وڵاتەكەی وەڵامی بەشێك لەو پێشێلكاریانەی داوەتەوە كەلەماوەی رابردوودا ئەمریكا ئەنجامیداوە.

سەرۆك كۆماری ئێران وتیشی،هەركاتێك ئەمریكا بگەڕێتەوە بۆ پابەندێتییەكانی، ئەوكاتە دەستبەجێ ئێرانیش دەگەڕێتەوە بۆ پابەندێتیەكانی.
 لەبەشێكی تری وتارەكەیدا،مەسعود پزیشكیان ووتی،هێرشەكانی ئەمریكا وئیسرائیل لە رابردوودا پێشێلكردنی ڕوون و ئاشكرای بنەما بنەڕەتییەكانی جاڕنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان و یاسا نێودەوڵەتییەكان، دژی بنەمای قەدەغەكردنی بەكارهێنانی هێز و دژی مافی ژیان بوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو