هەرێمی كوردستان داوای 14%ی بودجەی عیراق دەكات

کوردستان 10:31 AM - 2026/09/03

  ئەمڕۆ، وەفدێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق، بەشداری لە كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە نووسینەوەی رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2027 دەكات.
بەپێی زانیارییەكانی گەلی كوردستان، شەوی رابردوو، تیمێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە بەغداد و ئەمڕۆ لەگەڵ لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق كۆدەبێتەوە.
تیمەكە گفتوگۆ لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عیراق دەكات بە تایبەت لەبابەتی دامەزراندن و گرێبەستەكان و سێ یەكەمەكان، هەروەها وەفدی هەرێم داوادەكات پشكی هەرێمی كوردستان لەبودجەی ساڵی 2027 بەپێی سەرژمێری دانیشتوون بێت كە لەسەدا 14ـەیە. 
سەردانی ئەم تیمە تەكنیكییەی دارایی هەرێم لە كاتێكدایە، پێشتر حەیدەر عەبودی وتەبێژی حكوومەتی عیڕاق رایگەیاندبوو، تا كۆتایی مانگی 9 ئەنجومەنی وەزیران رەشنوسی یاسایی بودجەی ساڵی 2027 پەسەند دەكات و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو