عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عیراق لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، 44 پڕۆە یاسا هەن گرنگە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەند بکرێن، لەوانە، پڕۆە یاساكانی دەستەی خۆراک و دەرمان، دەستەی ح.ەشدی شەع.بی و دەستەی چاودێری ناوخۆ.
زەیدی پێداگریشی لە گرنگی هەموارکردنەوەی یاسای وەبەرهێنان کردووەتەوە، کە یەکێکە لە یاسا گرنگەکان، بە مەبەستی دابینکردنی پێویستی وەبەرهێنانی عیراق بەپێی دیدگای گەشەپێدانی وڵات، کە پێویستە دەوڵەت تەواوی ژێرخانی پڕۆژەکان دابین بکات.