ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە هانی ململانێی تائیفی دەدەن
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عیراق ڕێنمایی دادگا پەیوەندیدارەکان و ئەندامانی داواکاری گشتیی دەكات، چاودێری ئەو حاڵەتانە بکەن کە دەستەواژەی تائیفی لەمیدیاکان و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بەکاردەهێنن بۆ هاندانی ململانێی تائیفی و دابەشبوونی کۆمەڵایەتی بۆ بەرژەوەندی سیاسی یان کەسی و بەپێی یاسا ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان بگیرێتەبەر.