سێ یەكەمەكانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیان لەبەردەم زانكۆی ڕاپەڕین لە شاری ڕانیە ڕێكخست و رایانگەیاند، وەك سێ یەكەمەكانی هەرێمی كوردستان نۆ ساڵە چاوەڕێی دامەزراندن دەكەن و بایۆمەتریان كردووە، بەڵام هیچ یەكێك لەو بەڵێنانەی پێیاندراوە جێبەجێ نەكراوە.