محەمەد مەهدی تەباتەبایی لێپرسراوی بەشی پەیوەندییە گشتییەكان لە سەرۆكایەتی كۆماری ئیسلامیی ئێران، رایگەیاند،موحسین پاكنەژاد وەزیری نەوتی ئێران دەستی لە پۆستەكەی كێشاوەتەوە و حەمید پورد سەرۆكی كۆمپانیای نیشتمانی نەوت، بە شێوەیەكی كاتی وەك وەزیری نەوت بە وەكالەت دەستنیشانكراوە.
محەمەد مەهدی تەباتەبایی لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای ئێكس نووسیویەتی: مەسعودپزیشكیان سەرۆ كۆماری ئێران دەستلەكاركێشانەوەی موحسین پاكنەژادی قبوڵكردووە و حەمید پوردی وەك وەزیری نەوت بە وەكالەت بە فەرمانی سەرۆكایەتی دەستنیشانكردووە، بەڵام تا ئێستا هۆكارێكی دیاریكراو یان رەسمی بۆ دەستلەكاركێشانەوەی لەناكاوی پاكنەژاد وەزیری نەوت نەخراوەتەڕوو.
دەستلەكاركێشانەوەكە لە كاتێكدایە، ئەمریكا سزا ئابوورییەكانی ئێرانی توندكردووەتەوە و وەزیری گەنجینەی ئەمریكاش رایگەیاندووە: ئێران ناتوانێت هیچ بارێكی نەوت هەناردە بكات یان هیچ داهاتێكیان لێ بەدەست بهێنێت بەهۆی سەپاندنی سزاكان و دابڕانی ئابووری.