ئۆكرانیا و ئەڵمانیا رێككەوتنێكیان بە بەهای 1.5 ملیار دۆلار ئیمزاكرد

عیراق 10:36 AM - 2026/10/05

کیێڤ و بەرلین ڕێككەوتنێكی یەك ملیار و 500 ملیۆن دۆلاریان ئیمزا كرد بۆ یارمەتیدانی ئۆكرانیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەرەسەندنی هێرشەكانی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی روسیا،كە ئەمەش  هاوكات بوو لەگەڵ سەردانێكی فریدریش مێرز ڕاوێژكاری ئەڵمانیا بۆ كیێڤ، كە تیایدا دەنگی  ئاگاداركەرەوەی هێرشە ئاسمانییەكان بەرزبونەوە و هێرشە نوێیەكان پایتەختی ئۆكرانیایان كردە ئامانج.

ڤۆلۆدیمیر زیلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا لە پلاتفۆرمی ئێكس رایگەیاند ، ڕێككەوتنەكە چەك بۆ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی شەڕكەر و پشتگیریكردن لە كەرتی وزەی ئۆكرانیا لەخۆدەگرێت، كە روسیا ئامانجیەتی لە زستاندا گەرمكەرەوە و كارەبا ببڕێت.

زیلێنسكی راشیگەیاند،ئەمریكا بە نیازە لە كۆتایی مانگی تشرینی یەكەمدا وتووێژی سێ قۆڵی لەگەڵ نوێنەرانی ئۆكرانیا و روسیا ئەنجام بدات، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەكانی ئەمریكا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.باسی لەوەشكرد،لایەنی ئەمریكی  ئێستا لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ئۆكرانیا و روسیا و پێشنیار دەكات تا كۆتایی مانگی تشرینی یەكەم كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵی لەسەر ئاستی تەكنیكی ڕێكبخات.

هەر لەوچوارچێوەیەدا وەزیری دەرەوەی هیندستان رایگەیاند ، نیودەلهی هەوڵدەدات رۆڵی خۆی وەك نێوەندگیرێك لەنێوان روسیا و ئۆكرانیا بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕەكە بەهێز بكات، ئاماژەی بەوەشكرد،ساڵانێكە كار لەسەر ئەوە دەكەن، بەڵام لە چەند مانگی رابردوودا بەشداریكردنیان زیادیكردووە و لە بانگەوازكردن تێپەڕیوە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ روسیا و ئۆكرانیا لەسەر ئەم بابەتە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو