هەناردەی نەوت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاستی پێش جەنگ تێدەپەڕێت

عیراق 10:56 AM - 2026/10/05

داتاكانی كەشتیوانی ئاشكرایدەكەن كە هەناردەكردنی نەوتی خاو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە لە  هەفتەی كۆتایی مانگی ئەیلولدا ،ئاستی پێش جەنگی تێپەڕاندووە، سەرەڕای بەردەوامی هێرشەكان بۆ سەر ئەو كەشتیانەی كە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن.

داتاكانی كۆمپانیای بەدواداچوونی كەشتییەكانی كبلەر ئاماژە بەوەدەكەن هەناردەكردنی نەوتی خاو لە رۆژهەڵاتی ناوەراستەوە ئاستی پێش جەنگی تێپەڕاندووە لە24 و 27  و  28  و 29ی ئەیلولدا و لە نێوان 19  ملیۆن و 500 هەزار  بۆ 22 ملیۆن و 500 هەزار  بەرمیل لە رۆژێكدا بووە.

ئەمەش لە كاتێكدایە تێكڕای هەناردەكردنی رۆژانە لە مانگی ئاداری 2025 تا شوباتی ئەمساڵ، پێش دەستپێكردنی شەڕی ئەمریكا و ئیسرائیل دژی ئێران، 18 ملیۆن بەرمیل بووە ،داتاكان ئاماژەیان بەوەكردووە كە تێكڕای یەك رۆژ بۆ هەناردەكردنی نەوتی خاو لە یەكی تشرینی یەكەمدا 18 ملیۆن و 500هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێكدا.ئەم ژمارانە بریتین لە گواستنەوە لە ڕێگەی گەرووی هورمز و دەریای سوور، هەناردەكردن لە بەندەرەكانەوە و گواستنەوەی كەشتی بۆ كەشتی لە عومان .

هەروەها داتاكانی كۆمپانیای كبلەر  دەریانخستووە كە كۆی گشتی باركردنی نەوتی خاو، بەرهەمە نەوتییەكان، ماددە كیمیاییەكان و شلەمەنییەكان بە تێكڕا 22ملیۆن و 400 هەزار  بەرمیل لە ڕۆژێكدا بووە .


بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو