ئامادەكردنی رەشنووسی بودجە بەهای دۆلاری بەرزكردەوە

عیراق 11:09 AM - 2026/10/05

بەهای 100 دۆلار 160 هەزار دیناری عیراقی تێپەڕاند و ئەندامێكی لیژنەی داراییش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت ، بەهای 100 دۆلار لە بودجەی 2027 بە 150 هەزار جێگیر دەكرێت.

ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازارەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان و پێشبینیەكان بۆ بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار ، بەهای 100 دۆلاری لە بازاردا بۆ 160 هەزار دیناری عیراقی بەرز كردەوە . لای خۆیەوە دیلان غەفور ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاند، رۆژی یەكشەممە سەردانی فالح ساری وەزیری دارایی فیدڕاڵی كردووە و لەسەر ڕەشنووسی بودجە گفتوگۆیان كردووە. دیلان غەفوور باسی لەوەشكرد،تا ئێستا تەنیا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە ڕەشنووسی بودجەدا جێگیركراوە و سەرجەم داواكارییەكانی تری  هەرێمی كوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت و هیچ گرەنتییەكیش نەدراوە. هاوكات سەبارەت بە گۆڕینی بەهای دۆلار بە دینار ، دیلان غەفور ئاشكرایكرد،لە ڕەشنووسی بودجەدا، بەهای رەسمی  دۆلار بە 150 هەزار دینار جێگیركراوە و بڕیارەكە بەوشێوەیەیە لەمەودوا جیاوازی لە نێوان بەهای رەسمی دۆلار و بەهاكەی لە بازاڕدا نامێنێت و بەهای بازاڕ و نرخی حكومەت هەر بە 150 هەزار دینار دەبێت. 

راشیگەیاند،لە بارەی نرخی نەوت لە بودجەدا فالح ساری، وەزیری دارایی پێی راگەیاندوون،یەك بەرمیل نەوت بە 58 دۆلار دیاریكراوە، كۆی گشتی بودجەی ساڵی داهاتووی عیراقیش لە پڕۆژەیاساكەدا بە 218 ترلیۆن دینار دیاریكراوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی عیراق بۆ ساڵی 2027 لە قۆناغی كۆتایی تاوتوێكردندایە لەناو ئەنجومەنی وەزیراندا. دوای ئەوەی لە 27ی ئەیلوولی 2026دا ئەنجومەنی وزاری بۆ ئابووری پڕۆژەكەو پەسەند كرد و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی كرد، بڕیارە پڕۆژەكە لە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیراندا گفتوگۆی لەسەر بكرێت بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت. بەڵام بە هۆی ئەوەی تا ئێستا حكومەتی فیدراڵ و هەرێم نەكەوتونەتە رێككەوتن لەبارەی بە شە بودحەی 2027 ەوە  دكتۆر خالید شوانی وەزیری دادی عیراق رایگەیاندووە، لەگەڵ وەزیری دارایی عیراق و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی پێش ئەو كاتەی پرۆژە یاساكە لە ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت ،كۆبونەوەیەك لە نێوان وەفدی هەرێم و فیدراڵ ئەنجامبدرێت و شایستە داراییەكانی هەرێم  جێگیر بكرێن، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا وەفدێكی هەرێم  سەردانی بەغداد بكەن و گفتوگۆ دەربارەی سەرجەم داواكارییەكانیان بكەن 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو