ترەمپ هەڕەشەی بەكارهێنانی گەمارۆی دەریایی گشتگیر لە ئێران دەكات

عیراق 09:43 AM - 2026/04/12

دوای ئەوەی دانوستانەكانی ئەمریكا و ئێران لە ئیسلام ئاباد بەبێ‌ رێككەوتن كۆتایهات، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەئەگەری رەتكردنەوەی مەرجەكانی واشنتۆن لەلایەن تارانەوە، هەڕەشەی بەكارهێنانی گەمارۆی دەریایی گشتگیر دەكات، شرۆڤەكارانیش دەڵێن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئێران ترەمپ دەیەوێت هەمان ستراتیژی گەمارۆدانی ڤەنزوێلا دووبارە بكاتەوە.  

ترەمپ، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تروس سۆشیاڵ نوسیویەتی، گەمارۆی دەریایی ئەو كارتە براوەیە كە لە دەستی دایە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران ئەگەر نەیەتە ژێر باری مەرجەكانی ئەمریكا، هاوكات لەرێگەی بڵاوكردنەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیەوە باس لە كاریگەرییەكانی ئەم جۆرە گەمارۆیە دەكرێت وەك ئامرازێكی یەكلاكەرەوە.

وەك ئاشكرایە ترەمپ پێشتریش هەمان ستراتیژییەكی دژی نیكۆلاس مادۆرۆی سەرۆكی ڤەنزوێلا بەكارهێناوە، كە لە رێگەی گەمارۆی دەریاییەوە ئابووریی ئەو وڵاتەی ئیفلیج كرد و داهاتی نەوتی لێ بڕین، ئێستاش پێدەچێت هەمان ستراتیژ بۆ ئێران جێبەجێ‌ بكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو