دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، لەدوایین لێدوانیدا لەئەگەری هاوكاریكردنی سەربازی ئێران، هۆشداری دەداتە چین و دەڵێت لێكەوتەی توندی دەبێت.
سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئەگەر چین چەك بۆ ئێران بنێرێت، رووبەڕووی كێشەی زۆر گەورە دەبێتەوە.
هاوكات سەبارەت بە دەرەنجامی جەنگ ترەمپ وتی، ئاگربەست یان رێككەوتن هیچ جیاوازییەكی بۆ ئەو نییە، چونكە ئامانجە سەربازییەكانی بەدەستهێناوە و ئێران هەموو شتێكی لەنێو چووە.
ئەم لێدوانانەی ترەمپ هاوكاتن لەگەڵ دانووستانەكانی ئەمریكا و ئێران لە پاكستان، هەرچەندە جێگری سەرۆكی ئەمریكا شكستی دانوستانەكانی لەگەڵ ئێران راگەیاند و ئاشكرایدەكات، واشنتۆن چاوەڕێی وەڵامی تاران دەكات بۆ دوایین پێشنیاری وڵاتەكەی پێش دەستپێكردنەوەی هێرشەكان.