لە كۆشكی بەغداد، نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق پێشوازییكرد لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران و كۆبوونەوە، لە دیدارێكدا تەئكیدكرایەوە لە تەواوكردنی تەواوی شایستە دەستوورییەكان و پێكهێنانی حكومەتێكی نیشتمانی كە خواستی هەموو عیراقییەكان بەدیبهێنێت.
بەپێی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكە، لە دیدارەكەدا دۆخی گشتیی عیراق تاوتوێكرا، هاوكات ستایشی رۆڵی هێزە نیشتمانییەكان لە تەواوكردنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بەرزنرخێندرا.
ئەوەش هاتووە، تەئكید لەسەر گرنگیی تەواوكردنی شایستە دەستوورییەكان و خێراكردنی پێكهێنانی حكومەتێكی نیشتیمانی كە نوێنەرایەتیی هەموو عیراقییەكان بكات و كاربكات بۆ گەیشتن بە خواستەكانیان بۆ ژیانێكی شایستە و بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و گەشەپێدان تەئكید لەسەر كرایەوە.
هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پێشهاتەكانی سەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی كراو سەرۆكانی كۆمار و ئەنجوومەنی وەزیران تەئكیدیان لەسەر پێویستیی راگرتنی پەرەسەندن و ئاڵۆزییەكان و گەڕانەوە بۆسەر مێزی گفتوگۆ بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكان كردەوە.