كاروانی سێیەمی ئاوارەكانی عەفرین دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان

عیراق 11:42 AM - 2026/04/14

كاروانی سێیەمی ئاوارەكانی عەفرین لە قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستانەوە بەرەو زێدی خۆیان بە رێكەوتن و بڕیارە ئاوارەكانی تریش لە قۆناغەكانی داهاتوودا بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
رەنگە هەندێكتان پرسیاری ئەوە بكەن ئەم كەسانە بۆ ئاوارەبوون یان كۆچیان كردووە؟ لە رۆژی 20ی ئاداری 2018 دوای 58 رۆژ لە شەڕو پێكدادان، سوپای توركیا و گرووپە چەكدارەكانی، شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان و گوندەكانی دەوروبەریان داگیركرد، بەو هۆیەوە هاووڵاتیانی شارەكە كۆچیانكرد و ئاوارەی شار و ناوچەكانی تری رۆژئاوای كوردستان بوون، لە چوارچێوەی رێككەوتنی 29ـی كانوونی دووەم لە نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات و حكومەتی كاتیی سوریا پرۆسەی گەڕانەوەی تەواوی ئەو ئاوارانە لە نۆی ئاداری مانگی رابردووەووە دەستیپێكردووە و بەڕێوەدەچێت.

بەپێی ئەو زانیارییەنەی میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان بڵاویانكردەوە، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی رێككەوتنی 29ـی كانوونی دووەم، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەڕانەوەی كاروانێكی تری ئاوارەكانی عەفرین لە قامیشلۆوە دەستیپێكرد. كاروانەكەش لە دەیان پاس و بارهەڵگر پێكهاتبوو.

پێشتریش دوو كاروانی تری ئاوارەكانی عەفرین كە پێكهاتبوو لە 600 كەس لە چوارچێوەی رێككەوتنەكەی حكومەتی كاتی سوریا و هەسەدە چوونەوە عەفرین و لە ماڵ و حاڵی خۆیان نیشتەجێبوون، بەڵام هێشتا تەواوی ئاوارەكانی عەفرین و سەرێكانی و گرێسپی نەگەڕاونەتەوە و بڕیارە ئەوانی تریش قۆناغ بە قۆناغ بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو