رووسیا ئامادەیە یۆرانیۆمە پیتێنراوەكەی ئێران بگوازێتەوە بۆ وڵاتەكەی، ئەوەش لە چوارچێوەی هەوڵەكانە بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئەمریكا و ئیسرائیل دژی ئێران.
دیمیتری پێسكۆڤ، وتەبێژی كرێملین رۆژی دووشەممە لەوەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە گواستنەوەی یۆرانیۆمەكەی ئێران وتی، ئەو پێشنیارە لەلایەن سەرۆك پووتینەوە لە پەیوەندییەكانیدا لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و وڵاتانی ناوچەكە باس كراوە.
پێشنیارەكە ئێستاش هەیە، بەڵام تاوەكو ئێستا جێبەجێنەكراوە، كرێملین رەخنەی لە هەنگاوەكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا گرت بۆ گەمارۆدانی گەرووی هورمز و رایگەیاند، ئەو هەنگاوانە كاریگەرییان خراپیان لەسەر بازاڕە نێودەوڵەتییەكان دەبێت.