مانگی رابردوو لە هەر سەعاتێكدا نۆ حاڵەتی جیابوونەوە لە دادگاكانی عیراق تۆماركراون

کوردستان 02:01 PM - 2026/10/14

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عیراق ،ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوەی بۆ مانگی ئەیلولی ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەكان مانگی رابردوو  شەش هەزار و 741 حاڵەتی جیابوونەوە تۆماركراون ئەمەش بەواتەی ئەوە دێت، رۆژانە 224 حاڵەت و لە هەر سەعاتێكیشدا نۆ حاڵەت لە دادگاكانی عیراق جگە لە هەریچمی كوردستان تۆماركراون.

ئەنجوومەنی دادوەری عیراق   خشتەی مانگی ئەیلولی دادگاكانی عیراق بۆ گرێبەستی هاوسەرگیری و حاڵەتی جیابوونەوە بڵاوكردەوە ، بەپێی خشتەكە كۆی گشتی گرێبەستی هاوسەرگیری بۆ مانگی ئەیلول گەیشتووەتە 35 هەزار و 440  گرێبەست، هاوكات ژمارەی جیابوونەوەش گەیشتووەتە شەش هەزار و 741 حاڵەت، لە سەرجەم پارێزگاكانی عیراق جگە لە هەرێمی كوردستان.

ئەوەی لە خشتەكە بڵاوكراوەتەوە،دادگاكانی بەغدادی پایتەخت لە پلەی یەكەمی لیستی گرێبەستی هاوسەرگیری و دۆسیەی جیابونەوەدا  بووە، بەو پێیەی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغداد/روسەفە  چوار هەزار و 740 گرێبەستی هاوسەرگیری و هەزار و 331 دۆسیەی جیابوونەوەی تۆماركردووە، لەكاتێكدا دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغداد/كەرخ چوار هەزار و 198 گرێبەستی هاوسەرگیری و هەزار و 184  دۆسیەی جیابوونەوەی تۆماركردووە، دواتریش نەینەوا دێت  كە تێیدا چوار هەزار و 55  گرێبەستی هاوسەرگیری و 678 حاڵەتی جیابوونەوەی تۆماركردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو