تۆم باراك:هێرشكردنە سەر كۆرمۆر هێرشە بۆ سەر گەلی عیراق

کوردستان 03:19 PM - 2026/11/09

تۆم باراك نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عیراق و سوریا، لە رێگەی پەیامێكەوە لە پێگەی رەسمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس، بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە نوێیەی كرد كە كرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر ،باراك لە پەیامەكەیدا دەڵًێت ،ئێمە ئیدانەی  هێرشەكەی سەر كۆرمۆر دەكەین،كە هێرشێك بوو بۆ سەر گەلی عیراق. دەشڵێت، پشتیوانی لەهەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی هێرشەكە.

ئەم پەیامە لە كاتێكدایە كە هێرشەكەی شەوی رابردووی سەر كێڵگەی كۆرمۆر لە   چەمچەماڵ ،كاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی فراوانی لێكەوتووەتەوە و زیانی راستەوخۆ بە ژێرخانی ئابووری و سیستەمی بەرهەمهێنانی كارەبای ناوچەكە گەیشت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو