عیراقچی: ئێستا نۆرەی کۆشکی سپییە بڕیاری خۆی بدات

عیراق 08:47 PM - 2026/11/08

عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەیامێکدا پاش هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، هۆشداری دەداتە واشنتن و رایدەگەیەنێت؛ دەنگدەرانی ئەمریکی بڕیاری خۆیان داوە و ئێستا نۆرەی کۆشکی سپییە کە رێگەی گونجاو هەڵبژێرێت.

لە پەیامەکەیدا عیراقچی ئاماژەی بەوە کردووە، لە ئێستادا ئۆفەرێک لەسەر مێزە و داوا لە کۆشکی سپی دەکات داواکارییەکان قبوڵ بکات، کە لە سەرووی هەموویانەوە "کۆتاییهێنانە بە شەڕ لە سەرجەم بەرەکاندا"، تاوەکو لە بەرامبەردا دەرئەنجامە ئەرێنییەکانی ئەو هەنگاوە ببینن.

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداریشی داوەتە ئەمریکا کە لەبەردەم دوو بژاردەدان و رایگەیاندووە: "یان رێگەی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە شەڕ هەڵبژێرن، یانیش رووبەڕووی بژاردەی جەنگ ببنەوە و لە بەرەکانی شەڕدا تەماشای جەنگاوەرە وریا و راهێنراوەکانمان بکەن."

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو