سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە پەیامێکدا بۆ هاونیشتمانییانی شاری هەولێر ڕایگەیاند:
“هاونیشتمانییانی خۆشەویستی هەولێر، دڵمان لاتانە و بە غەمبارییەوە چاودێریی دۆخی سەختی ئێوە و لێکەوتەکانی لافاوەکەی شەوی ڕابردوو دەکەین.”
سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکردووە،”لە قووڵایی دڵمانەوە سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری ئەو پەپوولە بێتاوانە و ئەو گەنجە دەکەین کە لەپێناو رزگارکردنی ژیانی هاونیشتمانییانی دیکەدا گیانی خۆی بەخشی و بووە هێمای قوربانیدان.”
لەکۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت،”لە خودای گەورە داواکارین بە بەهەشتیان شاد بکات و سەبووری بە خانەوادەکانیان ببەخشێت.”