شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەردانی مەڵبەندی سێی هەولێر ی کرد

کوردستان 01:51 PM - 2026/11/09

ئەمرۆ ،شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەیاوەری مامۆستا جەلال شێخ كەریم سەردانی مەڵبەندی سێی هەولێری یەكێتیی كرد و بەگەرمی لەلایەن رێباز بێركۆتی ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی سێی هەولێر و جێگران و كارگێران و كادیرانەوە پێشوازیكرا.

لەو سەردانەدا شێخ جەعفەر شێخ مستەفا باسی لەگرینگی مەڵبەندی هەولێر كرد ، هانی دان لەكارە سەركەوتوەكانیان بەردەوام بن بۆ خزمەت كردن بەكۆمەڵانی خەڵكی كوردستان .

رێباز بێركۆتی لێپرسراوی مەڵبەندی سێی هەولێری یەكێتیی بەناوی مەڵبەندەوە بەگەرمی بەخێرهاتنی كرد و خۆشحاڵی خۆیان بەو سەردانە دەڕبری و رایگەیاند كاك شێخ جەعفەر هەمیشە پشتیوان و پاڵپشتی مەڵبەندی سێ بوە ،بەگرینگیەوە لەو پشتیوانیە دەڕوانین .

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو