بە فەرمانی بەڕێز قوباد تاڵەبانی سەرجەم خوێندنگەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان نۆژەن دەکرێتەوە

کوردستان 12:13 PM - 2026/11/09

بەفەرمانی بەڕێز (قوباد تاڵەبەنی) بودجەی پێویست تەرخان دەکرێت بۆ نۆژەنکردنەوەی سەرجەم  خوێندنگەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان، بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ (٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦) بەسەرپەرشتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەئامادەبوونی نوێنەری بەڕێز قوباد تاڵەبانی،  لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان کۆبوونەوەیەک لەسەر گرتنەبەری رێکارەکانی هەڵمەتی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان ئەنجامدرا.

لە کۆبونەوەکەدا، کە هەریەکە لە بەڕێوەبەری گشتی پەروەرەەی گەرمیان و بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکان و بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانی و سەرۆکی شارەوانی کەلار ئامادەی بوون، وێڕای ئەوەی هەوڵەکانی بەڕێز (قوباد تەڵەبانی) بەرز نرخێندرا بۆ دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ ئەم هەڵمەتە نیشتمانییە، تیشکخرایە سەر میکانیزمی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان بەجۆرێک هەموو خوێندنگە و قوتابخانەیەک لە سنوری پەروەردەی گەرمیاندا نۆژەنبکرێتەوە و کەموکورتیەکانی چارەسەر بکرێن و هیچ ووتابخانەیەک نەمێنێت کێشەی هەبێت.

بەپێی داتاکانی پەروەردەی گەرمیان لەسنوری ئیدارەی گەرمیاندا، ١٣٣ خوێندنگە و قوتابخانە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە، بەجۆرێک لە سنوری قەزاکانی کەلار و رزگاری و ناحیەکانیان ٩٠ قوتابخانە و لەسنوری قەزای کفری ٣٨ قوتابخانە و لەسنوری پەروەردەی خانەقینیش ٥ قوتابخانە نۆژەندەکرێنەوە و پێداویستی سەرجەم ئەو قوتابخانانە دابین دەکرێن، لەگەڵ ئەوەشدا، پرۆژەی دوو قوتابخانە لە ناحیەکانی کۆکس و سەرقەڵا کە زۆربەی کارەکانیان ئەنجمدراون تەواو دەکرێن.

هەر لە کۆبونەوەکەدا،بڕیاردرا بە زوترین کات کارەکانی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە و خوێندنگەکان دەستپێبکرێت بە ئامانجی باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندن لە ناوەندەکانی خوێندندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو