ئەمرۆ دووشەممە نرخی زێڕ زیاتر لە 1% بەرزبووەوە و ئۆنسەیەكی گەیشتە زیاتر لە چوار هەزار و 100 دۆلار، ئەمەش بەهۆی ئەوەی دابەزینی نرخی نەوت نیگەرانییەكانی هەڵاوسانی كەمكردەوە.
نرخی زێڕ ئەمرۆ لە دوای كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا بە رێژەی 1.6% بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەكی گەیشتە چوار هەزار و 129 دۆلار. هاوتەریب لەەڵ بازارەكانی جیهان، نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانیش بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینی و یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 نرخەكەی 980 هەزار دیناری تێپەڕاند.
هاوكات لەگەڵ بەرزبونەوەی نرخی ئەم كانزا زەردە ، نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی تۆما ر كردوو یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ خوار 98 دۆلار دابەزی،دابەزینی نەوت بۆ ئەم ئاستە دوای ئەوە هات كە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند دوورە لەوەی فەرمانی هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران دەربكات لە كاتێكدا دانوستاندنەكان بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ بەردەوامن.
ئەمەش نیگەرانییەكانی لەبارەی پەككەوتنی خستنەڕووی نەوت رەواندەوە و فشارەكانی هەڵاوسانی كەم كردەوە و پێشبینییەكانیش بۆ مانەوەی سوود لە ئاستێكی بەرزدا لاواز هێشتەوە.
لەوبارەیەوە تیم واتەرەر شرۆڤەكاری بازاڕە داراییەكان رایگەیاندووە، وتاری نەرمی ترەمپ بەرامبەر بە ئێران هاوكارە لە كۆنترۆڵكردنی نرخی نەوت، هاوكات دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریكی وایكردووە كڕینی زێڕ بۆ كڕیارانی نێودەوڵەتی هەرزانتر بێت.