كەسكین بایندەر هاوسەرۆكی گشتیی دەبەپە تەئكید دەكاتەوە لەوەی، كۆتاییهاتن بە تێكۆشانی چەكداری بە مانای ئەوە نایەت كە پرسی كورد چارەسەر بووە .
بایندەر لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ئۆجەلان داوای كردووە، دەبێت لە باشووری كوردستان یەكێتیی نەتەوەیی بەهێز بكرێت.
ئاماژەی بەوەشدا كە دەبێت دەوڵەت بەرپرسیاریەتییەكانی خۆی بەجێبگەیەێت و ناسنامەی كورد لە دەستووردا مسۆگەر بكرێت، مافی خوێندن بە زمانی كوردی بناسرێت، ئازادیی سیاسەتی دیموكراتیك و رێكخستنبوون مسۆگەر بكرێت.هەروەها بەڕێوەبەرییە خۆجێیەكان بەهێز بكرێن و ئەو یاساییانەی، كە بنەمای سیاسەتی لەناوبردن و نكۆڵی دادەمەزرێنن، بگۆڕدرێن.
هاوسەرۆكی دەبەپە تەئكیدیشی كردووەتەوە،، كە عەبدوڵا ئۆجەلان نامەی بۆ حزبە سیاسییەكانی هەرێم ناردووە و نامەكەشیان گەیاندووەتە سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی .