لەڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی هەڵەبجەیان کردووە

کوردستان 10:13 AM - 2026/05/31

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە لەڕاگەیەندراوێکدا هاتنی ژمارەی گەشتیارانی بۆ ناوچەکەیان ئاشکرا کردو رایگەیاند، لەڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار و سەردانیکەر روویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای هەڵەبجە کردووە. 
ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانی گەشتوگوزار بە شێوەیەکی بەردەوام لە مەیدان بوون بۆ پێشکەشکردنی رێنمایی، چاودێریکردنی نرخەکان، پاراستنی پاکوخاوێنی و راگرتنی هاوسەنگی ژینگەیی لە ناوچە گەشتیارییەکاندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو