ئەمریكا بە 11 دۆلار موشەكێكی 30 هەزار دۆلاری دەخاتە خوارەوە

عیراق 11:26 AM - 2026/05/31

 ئەمریكا تەكنەلۆژیایەكی نوێی پەرەپێداوە بەئامانجی بەرپەرچدانەوەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بە تێچوویەكی كەم كە لە سیستەمی بەرگری زیرەك و كاریگەر پێكهاتووە.

ئەم تەكنەلۆژیایە پشت بە رادارێكی بچووك دەبەستێت، وادەكات بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی بتەقێتەوە كاتێك لە ئامانجەكە نزیك دەبێتەوە، بەبێ ئەوەی پێویستی بە لێدانی راستەوخۆ هەبێت، بەم شێوەیە كاریگەری لەناوبردنی 5 بۆ 10 هێندە زیاد دەكات بە بەراورد بە تەقەمەنی ئاسایی.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویكردەوە، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی شەهیدی ئێرانی كە بەهای نزیكەی 30 هەزار دۆلارە، دەتوانرێت بە بەكارهێنانی پێنج دانە لەم رادارانە بخرێتە خوارەوە و تێچووی كۆی گشتی لە 11 دۆلار زیاتر نابێت، ئەمەش بەراورد دەكرێت بە مووشەكی بەرگری ئاسمانی ئاسایی كە نرخی مووشەكی ستینگەر نزیكەی 430 هەزار دۆلارە، لەكاتێكدا مووشەكی ئەی ئای ئێم 12 نزیكەی یەك ملیۆن دۆلاری تێدەچێت.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم تەكنەلۆژیایە لە كاتی تاقیكردنەوە مەیدانییەكان كە لە فلیپین ئەنجامدرا ، كاریگەری خۆی سەلماندووە، ئەمەش وایكردووە كۆمپانیاكانی بەرگری ئەمریكا، لەنێویاندا نۆرسرۆپ گرومن، هێڵەكانی بەرهەمهێنان فراوان بكەن و وەبەرهێنانی بەرچاو بكەن.

راپۆرتەكە ئاماژە بەوە دەكات كە ئەم تەكنەلۆژیایە دەتوانێت نوێنەرایەتی گۆڕانكارییەكی ستراتیژی لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی مەودای كورتدا بكات، بەتایبەتی لەو ناوچانەی كە مەترسی زیادبوونی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیان هەیە، وەك زەریای هێمن و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو