سوپای ئیسرائیل دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنێكی سەربازیی بەرفراوانی لە بەرزاییەكانی "شەقیف و ناوچەی وادی سلوقی" لە باشووری لوبنان راگەیاند.
ئەفیخای ئەدرەعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، رۆژی یەكشەممە رایگەیاند، فەرماندەیی باكوور دەستی بە ئۆپراسیۆنەكە كردووە بە ئامانجی تێكدانی ژێرخانی سەربازیی حزبوڵا و نەهێشتنی هەڕەشەی راستەوخۆیە لەسەر ناوچەی "هێڵی سنووری رۆژهەڵاتی فەڵەستین و شارۆچكەی متەڵە". وتەبێژی سوپای ئیسرائیل وتیشی، ئیال زامیر سوپاسالاری ئیسرائیل، رەزامەندی لەسەر ئۆپراسیۆنەكە داوە و ئامادەكارییە شەڕكەرەكان بە شێوەیەكی رێكخراو ئەنجامدراون.
ئۆپراسیۆنەكە تیشك دەخاتە سەر سەپاندنی كۆنترۆڵ بەسەر بەرزاییەكانی شەقیف و وادی سلوقی و وەشاندنی گورزی قووڵ لە حزبوڵا و تێكدانی ئەو ژێرخانانەی كە بە رێنمایی ئێران دروستكراون. وتەبێژی سوپا ئاشكرای كرد، هێزەكانیان لە رووباری لیتانی پەڕیونەتەوە و هێرشەكانیان بۆ باكووری رووبارەكە فراوان كردووە، هاوكات ئۆپراسیۆنەكان بۆ ناوچەكانی دیكەش پەرە دەستێنن.