پاپا لیۆی چواردەهەم تووشی شێرپەنجەی سییەكان بووە و بەهۆیەوە نەشتەرگەرییەكی بەپەلە و سەركەوتووی بۆ ئەنجامدراوە.
بەپێی بەیاننامەیەكی پزیشكانی كۆشكی ڤاتیكان، نەشتەرگەرییەكە بە مەبەستی رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشیە شێرپەنجەیەكە ئەنجامدراوە و تێیدا بەشی خوارەوەی سییەكانی راستی پاپا بە تەواوی لادراوە.لە راگەیەندراوەكەدا،بارودۆخی تەندروستی پاپا دوای نەشتەرگەرییەكە بە جێگیر و سەقامگیر وەسفكراوە.
وتەبێژی ڤاتیكانیش ئاماژەی بەوە كردووە ، پاپا لەژێر چاودێری چڕی پزیشكیدایە و قۆناغی چاكبوونەوەی سەرەتایی بە باشی تێدەپەڕێنێت. پێشبینی دەكرێت بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك لە چالاكییە گشتییەكان و پێشوازیكردن لە وەفدەكان دووربكەوێتەوە تا توانای جەستەیی خۆی بە تەواوی بەدەستدەهێنێتەوە.
ئەم جۆرە نەشتەرگەرییانە لە كەسانی تەمەن گەورەدا پێویستی بە چاودێرییەكی زۆر ورد هەیە، بە تایبەت لە لایەنی كۆئەندامی هەناسەدانەوە، بەڵام تیمی پزیشكی پاپا رایانگەیاندووە ،پاپا ورەیەكی بەرزی هەیە و ئامادەیی تەواوی نیشانداوە بۆ جێبەجێكردنی ڕێنماییە پزیشكییەكان و دەستكردن بە قۆناغی چارەسەری تەواوكاری ئەگەر پێویست بكات.
شێرپەنجەی سییەكان یەكێكە لە جۆرە باو و مەترسیدارەكانی شێرپەنجە لە جیهاندا، كە زۆرجار پێویستی بە نەشتەرگەری خێرا هەیە بۆ لادانی ئەو بەشەی كە وەرەمەكەی تێدا دروستبووە ، پێش ئەوەی خانە شێرپەنجەیییەكان بۆ بەشەكانی تری لەش یان سییەكان بڵاوببنەو