بەهۆی داواكردنی بەرتیل باڵیۆزی ئەمریكا لە یۆنان دوورخرایەوە

عیراق 11:01 AM - 2026/10/14

كیمبەرلی گیلفۆیل باڵیۆزی ئەمریكا لە یۆنان رایگەیاند ،لەسەر داوای كۆشكی سپی دەست لەكار دەكێشێتەوە، ئەوەش دوای ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی كرابوون كە باسیان لە وەرگرتنی بەرتیل و چەند پێشێلكارییەك دەكرد.

دوای ئەوەی رۆژی سێ شەممە سەبارەت بەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی كیمبەرلی گیلفۆیل باڵیۆزی ئەمریكا لە یۆنان دەكرێن كەپەیوەندیدارن بەوەرگرتنی بەرتیل و داواكردنی پارە لەئیدارەی دۆناڵد ترەمپ و كۆمارییەكان، لەلایەن رۆژنامەنووسانەوە چەند پرسیارێك ئاڕاستەی كەیتی زەكەریا وتەبێژی نوێی كۆشكی سپی، وتەبێژە نوێیەكەی كۆشكی سپی وتی: داوایان لێكردووە دەست لەكاركێشانەوە پێشكەش بكات.

دواتر گیلفۆیل لە پۆستێكدا لە پلاتفۆرمی ئێكس، سوپاسی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و ماركۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكای كرد كە ئەویان بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان كردووە و وتی، لە یەكەم رۆژی دەستبەكاربونمەوە كارم كردووە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو یۆنان و ئەمریكا ، بە تایبەتی لە بواری وزەدا.گیلفۆیل تەئكیدی لەوە شكردەوە ،راپۆرتە میدیاییەكانی ئەم دواییە بێ بنەمان چونكە ئەو  ژیانی پیشەیی خۆی تەرخان كردووە بۆ بەدەستهێنانی دادپەروەری و بەرگریكردن لە راستییەكان و پاراستنی ئەو بەهایانەی كە ئەمریكا جیا دەكەنەوە. ناوبراو رێزی خۆی بۆ ترەمپ و روبیۆ دەربڕی و دووپاتی كردەوە كە وەك لایەنگرێكی دڵسۆزی سەرۆكی ئەمریكا دەمێنێتەوە. 

ترەمپ رۆژی دووشەممە رایگەیاند ،بیر لە دەركردنی گیلفۆیل دەكاتەوە بەهۆی  هەڵسوكەوتە نادروستەكانیەوە، دۆسیەكە لە ڕاپۆرتێكەوە سەرچاوەی گرتووە كە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویكردەوە و تێیدا هاتووە كە گیلفۆیل داوای لە ئێریك دیتەرس، بەخشەری هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانی ترەمپ كردووە، 100 هەزار دۆلاری پێ بدات لە بەرامبەر دەستگەیشتن بە لێپرسراوانی ئیدارەی ترەمپ.

هاوكات پێش بڵاوبونەوەی ئەو تۆمەتانە روبیۆ سەردانی یۆنانی كرد و لەگەڵ گیلفۆیل كۆبووەوە و بە باڵیۆزێكی بەهێز وەسفی كرد.ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا  لە مانگی ئەیلولی 2025 دەستبەكاربوونی گیلفۆیلی پشتڕاستكردەوە و لە چواری تشرینی دووەمی هەمان ساڵدا بڕوانامەی خۆی پێشكەش بە سەرۆكی یۆنان كرد. گویلفۆل ڕەتیدەكاتەوە هیچ كارێكی هەڵەی كردبێت و تۆمەتەكان لەژێر لێكۆڵینەوەدان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو