سەرۆك وەزیرانی عیراق عەلی فالح زەیدی لە شاری ریازی پایتەختی سعودیە، بە ئامانجی فراوانكردنی هاوكارییەكان لە بوارەكانی سیاسی، ئابووری، و ئاسایشی ناوچەیی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتە، سەرۆك وەزیرانی عیراق بە سەردانێكی رەسمی گەیشتۆتە شاری ریازی پایتەختی سعودیە، بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان بەغداد و ریاز، و فراوانكردنی هاوكارییەكان لە بوارەكانی سیاسی، ئابووری، و ئاسایشی ناوچەیی.
چاوەڕوان دەكرێت گفتوگۆكان پرسی هاوكاری ئابووری بگرێتەوە، لەوانە ئەگەری زیندووكردنەوەی هێڵی بۆری نەوتی عیراق بۆ بەندەری یەنبوعی سعودیە لەسەر دەریای سوور، وەك رێگەیەكی بەدیل بۆ هەناردەكردنی نەوت لە دەرەوەی گەرووی هورمز.
ئەم گەشتە هاوكاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی كۆنگرەی جیهانی وزە لە ڕیاز، كە وەزیرانی نەوت و كارەبای عیراقیش تێیدا بەشدارن.