دەستەی دەستپاكی پێنج كەسی بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیركرد

عیراق 03:25 PM - 2026/10/14

 دەستەی دەستپاكی عیراق رایگەیاند، سێ ئۆپەراسیۆنیان لە پارێزگای دیوانییە ئەنجامداوە و پێنج تۆمەتباریان بە تۆمەتی دەستوەردان لە زیادكردنە ئاشكراكان و كەمكردنەوەكان (موناقەسە)ـی فەرمانگە رەسمییەكاندا دەستگیركردووە.

رۆژی چوارشەممە، دەستەی دەستپاكی فیدراڵ ئاماژەی بەوە كردووە، دوو راگەیاندنكاری رادیۆی "دەنگی دیوانییە" دەستگیركراون بەهۆی ئەوەی داوای بڕە پارەیەكیان لە فەرمانبەران كردووە لە بەرامبەر تەرخانكردنی پارچە زەویی نیشتەجێبوون بۆیان.

روونیشیكردووەتەوە، تۆمەتبارەكان داوای پارەیان لە ژمارەیەك فەرمانبەری فەرمانگەی ئاوەڕۆی پارێزگاكە و زانكۆی قادسییە كردووە، بانگەشەی ئەوەیان كردووە كە گوایە بەشێك لەو پارەیە دەدرێت بەو پارێزەرەی رێكارەكانی تەرخانكردنەكە تەواو دەكات، لەگەڵ چەند فەرمانبەرێكی دیكەدا.

لە دوو ئۆپەراسیۆنی دیكەی جیادا، لە كاتی وەرگرتنی بڕێك پارە لە كەسێك دەستەكە دوو تۆمەتباری دیكەی دەستگیركردووە كە یەكێكیان كارمەندێكی ئەمنییە، ئەمەش دوای ئەوەی هەڕەشەیان لێ كردووە و داوای پارەیان لێ كردووە تاوەكوو بەشداری نەكەن لە زیادكردنێكی ئاشكرای تایبەت بۆ موڵكێكی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی دیوانییە.
لە لایەكی دیكەشەوە، فەرمانبەرێكی پەروەردەی دیوانییە دەستگیركرا، دوای ئەوەی دەستوەردانی كردبوو لە زیادكردنێكی ئاشكرای تایبەت بە دوكانێكی سەر بە كۆلێژی زانستی زانكۆی قادسییە، تۆمەتبار داوای پارەی لە كەسێك كردبوو بۆ ئەوەی بەشداری لە زیادكردنەكەدا نەكات.

هەروەها دەستەی دەستپاكی ئاشكرای كردووە، دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی دیوانییە تایبەت بە كەیسەكانی دەستپاكی، بڕیاری داوە بە ڕاگرتنی (تەوقیفكردنی) تۆمەتباران یاساكانی سزادانی عیراقی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو