ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی روسیا پێشنیاری كۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە مانگی داهاتوو لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و شی جینپینگ سەرۆكی چینی كردووە، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چارەسەركردنی شەڕی ئۆكرانیا لەسەر ئەو مەرجانەی مۆسكۆ پێشنیاری كردوون.
لێپرسراوێكی باڵای ئەمریكا رایگەیاندووە، ترەمپ تا ئێستا رازی نەبووە بەو كۆبوونەوەیە، بەڵام رەنگە كراوە بێت بەرامبەر بە بیرۆكەی كۆتاییهێنان بەو ململانێیەی چوار ساڵە بەردەوامە و بەڵێنی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانی جێبەجێ بكات.
هاوكات رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵیش ئاشكرایكردووە، پوتین لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ترەمپ لە 9ی ئۆكتۆبەردا ئەم بیرۆكەیەی وروژاندووە، رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، روسیا هەوڵدەدات نزیكبوونەوەی پوتین و ترەمپ بقۆزێتەوە بۆ گەیشتن بە یەكلاییكردنەوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی مۆسكۆ بكات.
هەروەها ئامانجی پلانەكە ئەوەیە كە لوتكەكە بەبێ بەشداریكردنی سەرۆكی ئۆكرانیا ڤۆلۆدیمیر زیلێنسكی بەڕێوەبچێت ، ئەمەش پێشینەیەك كە كیێڤ و هاوپەیمانە ئەوروپییەكانی نیگەران دەكات.
بەپێی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەكان، كرێملین پێشنیاری ئەنجامدانی ئەم وتووێژە سێ قۆڵییەی كردووە بە هاوبەشی لەگەڵ لوتكەی داهاتووی هاوكاری ئابووری ئاسیا و زەریای هێمن كە بڕیارە 18 و 19ی نۆڤەمبەر لە باشووری چین بەڕێوەبچێت.