ئەمڕۆ لەلایەن رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە بەرۆژی جیهانی كۆتاییهێنان بەو تاوانانەی بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان ئەنجامدەدرێت دیاری كراوە، لەم رۆژەدا سەندیكاكانی رۆژنامەنووسان و رێكخراوەكان و دەزگاكانی راگەیاند، چەندین هەڵمەتی فراوان بۆ هەڵگرتنی كۆت و بەندەكانی سەر ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەگەری و سەلامەتی گیانی رۆژنامەنووسان ئەنجامدەدەن.
بەڵام بۆچی رۆژی 2ی نۆڤەمبەر دیاری كراوە؟ ئەوە پەیوەندی بە ساڵیادی تیرۆركردنی دوو رۆژنامەنووسەوە هەیە كە زیاتر لە 22 ساڵ كاری رۆژنامەوانیان بۆ دەزگاكەیان دەكرد و لەرووداوێكدا تیرۆركران...
رۆژی دووی نۆڤەمبەری ساڵی 2013 دوو ڕۆژنامەنووسی فەڕەنسی بەناوەكانی (كلۆد ڤێرلۆن و غیسلین دوپۆنت ) كە لە ڕادیۆی فەرەنسا ئینتەرناشناڵ كاریان دەكرد، دوای ڕفاندنیان لە شارۆچكەی كیدال لە باكووری مالی كوژران.
رووداوەكە رێك دوای ئەوە هات كەفەرەنسا سەركەوتنی ئۆپراسیۆنێنێكی فراوانی بۆ ئازادكردنی چوار بارمتەی نەیجەری لەدەست گرووپە تاوانكارەكان راگەیاند.
ئەو رۆژەی رووداوی رفاندن و تیرۆركردنی دوو رۆژنامەنووسەكە روویدا، رۆژنامەنووسەكان چاوپێكەوتنێكیان لەگەڵ سەركردەیەكی سیاسی ئۆپۆزسێۆنی مالی ئەنجامدا.
دوای چاوپێكەوتنەكە هەردوو رۆژنامەنووسەكە ڕفێنران و دواتر تەرمەكانیان لە یەكێك لەدەروازەكانی شارۆچكەی كیدال دۆزرایەوە.
فرانسوا هۆلاند سەرۆكی ئەو كاتی فەرەنسا تیرۆركردنی رۆژنامەنووسەكانی بە (كردەوەیەكی نەفرەت لێكراو) وەسف كرد.
ئەمبری رەسا ئەو سەركردەیەی مالی بوو كەرۆژنامەنووسەكان بۆ ئەنجامدانی چاوپێكەوتن لەگەڵی روویان لەشارۆچكەكە كردبوو، ئەو سەبارەت بەرووداوەكە وتویەتی، راستەوخۆ دوای ئەوەی رۆژنامەنووسەكان لەماڵەكەی چوونەتە دەرەوە گوێی لەدەنگە دەنگ و ئاڵۆزی بووە، ئەمبری رەسا بەوتەی خۆی كاتێك هەستی بەهەوڵی رفاندنی رۆژنامەنووسەكان كردووە، بڕیاریداوە بەهانایانەوە بچێت، بەڵام وەك ئەو دەڵێت: یەكێك لەرفێنەرەكان چەكی بەڕوویدا راكێشاوە و ناچاری كردووە، بگەڕێتەوە بۆ ژوورەكەی.
لەراپۆرتی هێزە ئەمنییەكانی مالیدا هاتووە ئەوان شوێن پێی رفێنەرەكانیان هەڵگرتووە، واتا دوای ئۆتومبێلەكانیان كەوتوون، بەڵام لەدەستگیركردنیان سەركەوتوو نەبوون.
هەمان رۆژ سوپای فەرەنسا بەچەند هێلیكۆپتەرێك ئۆپراسیۆنی بۆ دۆزینەوەی رۆژنامەنووسەكان و دەستگیركردنی رفێنەرەكان لەناوچەكە دەستپێكرد، بەڵام كات درەنگ بوو و نەیانتوانی بەزیندووی بیاندۆزنەوە و تەرمەكانیان لەنزیك یەكێك لەدەروازەكانی شارەكە بینی و رفێنەرەكانیش هەڵاتبوون...
رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان رۆژی 2ی نۆڤەمبەری هەموو ساڵێكی بەرۆژی جیهانی ( كۆتاییهێنان بەو تاوانانەی بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان ئەنجامدەدرێت)