بانكی ناوەندیی ئێران: 30 ملیار دۆلار بۆ هاوردەكردن دابینكراوە

عیراق 10:19 AM - 2026/11/08

عەبدوڵناسر هیمەتی پارێزگاری بانكی ناوەندیی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی حەوت مانگ و 15 ڕۆژی یەكەمی ئەمساڵدا، نزیكەی 30 ملیار دۆلاری دراوی بیانی بۆ دابینكردنی  هاوردەكردن تەرخانكراوە.

عەبدوڵناسر هیمەتی  لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا دووپاتی كردەوە كە دابینكردنی كەلوپەلی پێویست، دەرمان و كەرەستەی خاوی بەرهەمهێنان بەردەوامە و وڵاتەكە رووبەڕووی هیچ كەمییەك لەم كاڵا سەرەتاییانە نەبووەتەوە.

پارێزگاری بانكی ناوەندی ئاماژەی بەوە كرد ،سەرەڕای فشارە ئابوورییەكان و هەوڵەكان بۆ لێدانی سەرچاوەكانی داهاتی دراوی بیانی بە مەبەستی پەكخستنی بەرهەمهێنان، دەسەڵاتدارانی  توانیویانە ڕێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو بكەن و هەڵاوسانی بازاڕ سنووردار بكەن.

تەئكیدیشی  كردەوە كە لە 40رۆژی رابردوودا رێوشوێنەكان ئەنجامی ئەرێنییان هەبووە و بەهای دراوی بیانی ڕووی لە دابەزین كردووە.لە ڕووی پاڵپشتی ناوخۆییەوە، هیمەتی ئاشكرای كرد لە ڕووی پاڵپشتی ناوخۆییەوە، كەرتی بانكی ئێران لەمساڵدا زیاتر لە 34ملیار و 700 ملیۆن دۆلار ئاسانكاریی قەرز و دارایی پێشكەش كردووە.

زیاتر لە سەدا 75ی ئەم بڕە كە دەكاتە سەروو 26 ملیار دۆلار بۆ كەرتی بازرگانی و پاڵپشتیكردنی سەرمایەی كاركردنی  كۆمپانیاكان بووە تا چالاكییە ئابوورییەكان بەردەوام بن.بەپێی داتاكان، كەرتی بازرگانی پشكی شێری  ئەم قەرزانەی بەركەوتووە كە گەیشتووەتە سەدا 77 پۆینت چوار و زۆربەی ئەو پارەیەش بۆ پێداویستییەكانی سەرمایەی كاركردن تەرخانكراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو