توم باراک، نێردەی سەرۆکایەتیی ئەمریکا
بۆ عیراق، پشتیوانی بۆ هەڵوێستەکانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عیراق راگەیاند و
ئاماژەی بەوە کرد، زەیدی پەیامێکی روونی داوە سەبارەت بەوەی "هەژموونی گروپە
چەکدارەکان هیچ جێگەیەکیان لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا نییە."
باراک لە پلاتفۆرمی (ئێکس) نووسیویەتی:
"ئایندەی عیراق بۆ گەلەکەیەتی، نەک بۆ ئەو گروپە چەکدارانەی لە دەرەوەی چوارچێوەی
دەوڵەت کاردەکەن، ئەمەش سەروەرییە لە کرداردا."
ئەم لێدوانەی نێردەکەی ئەمریکا دوای ئەوە
دێت، عەلی زەیدی لە پارێزگای ئەنبار جەختی لەوە کردەوە؛ بە هێزی یاسا رووبەڕووی هەر
چەکێک دەبنەوە کە لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەتدا بێت و هەڕەشە لە ئاسایشی هاووڵاتییان
بکات.